هۆکاری هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / حەسان دەیاب


Apr 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەیەکی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە هۆی دواکەوتن یان هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە بۆ عێراق فشارەکانی سعوودیە لە سەر مستەفا کازمی بووە.

بڕیار بوو کە حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان 17 ی ئەم مانگە سەردانی عێراق بکات بەڵام نووسینگەکەی ڕایگەیاندووە کە لایەنی عێراقی سەردانەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.

ڕۆژنامەی ئەخبار ی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە سعوودیە لە ڕێگای سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان فشاری کردووەتە سەر مستەفا کازمی بۆ ڕێگری لەو سەردانە کە بە کرانەوەیەکی ئابوری بە ڕووی قەیرانی ئێستای لوبنان دادەنرا./.