ئەردۆغان شەممەی داهاتوو سوێندی یاسایی دەخوات

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی تورکیا شەممەی داهاتوو سوێندی یاسایی دەخوات و پاشان کابینەی نوێی ڕادەگەێنێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە ڕۆژی 28 ی ئایاری 2023 لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بەرامبەر بە کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ سەرکەوتنی بە دەست هێنا، شەممەی داهاتوو سوێندی یاسایی دەخوات.
بڕیارە ئەردۆغان بە گۆڕانکاری لە کابینەی ئێستا، ئەندامانی کابینەی نوێی تورکیا ڕابگەێنێت.
عومەر چیلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکاری لەم کابینەیەدا دەکرێت و وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ و بەرگری لە ڕیزی گۆڕانکارییەکاندا دەبن./.