ئەورووپا: درێژە بە هاوکاریکردنی ئۆکراینا دەدەین

(0) / / ئەورووپا / ڕۆبرتا متسۆلا ئۆکراینا


Jun 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا وتی: تا ئەو کاتەی ڕووسیا خاکی ئۆکراینا بە جێ نەهێڵێت ئێمە درێژە بە هاوکارییەکانمان بۆ کیێڤ دەدەین.
ڕۆبرتا متسۆلا وتی کە یەکێتی ئەورووپا بە هێزەوە درێژە بە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراینا دەدات.
ناوبراو وتی: شەڕی ئۆکراینا، شەڕی نێوان دوو وڵات نییە، بەڵکوو چیرۆکی وڵاتێکە کە هێرشی کردووەتە سەر وڵاتێکی دیکە و بەشێک لە خاکەکەیی داگیرکردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی ئەورووپی بۆ هێرشی سەر ڕووسیا لە لایەن ئۆکرایناوە چ هەستێکت هەیە؟ وتی کە ئەوە ڕووسیا بووە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا.
ئەو سیاسەتمەدارە ئەورووپییە وتی کە ئەگەر کەسێک هۆکاری وەها بهێنێتەوە، ئەو ڕاستییەی لەبیر کردووە کە ئەوە ڕووسیا بووە شەڕەکەی دەستپێکردووە./.