مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jun 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەم حیزبە کردووە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای ئەوەی خواستووە کە لەم بارودۆخەدا هەموو هێزە سیاسییەکان هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن.
ناوبراو بە بۆنەی 48 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم لایەنگرانی ئەم حیزبە کردووە.
مەسرور بارزانی داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردووە کە لەم بارودۆخەدا هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمان بکەنە ڕێڕەوی کاری ئێستا و داهاتوویان./.