بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی حیزبەکەیدا داوایەکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە پێویستە وتووێژ و سازان بنەمای چارەسەری کێشەکان بێت و دوور لە خۆسەپێنی، پێکەوە کوردستان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر ببرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و ئاڵنگاری گەورەی لە پێشە و بەدەر لە یەکڕیزی و تەبایی هیچ ڕێگایەکی دیکە ناتوانێت زامنی مانەوە و بەهێزیی قەوارەی هەرێم بکات.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە نابێت بەرژەوەندییە کەسی و حیزبییەکان، ئامانجە باڵاکان لەبیر بباتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: