کوژرانی 27 ئەندامی داعش لە دوو پارێزگای عێراق

(0) / / ئاسیا / داعش عێراق


Jun 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق هەواڵی کوژرانی 27 تیرۆریستی داعشی لە دوو ناوچەی ئەنبار و حەمرین ڕاگەیاند.
عەبدولوەهاب ساعدی ڕایگەیاند کە دەزگای دژە تیرۆر هەوڵی زیادکردنی یەکەی دەیایی دەدات.
ناوبراو وتی کە لە دوو پرۆسەی جیادا لە پارێزگای ئەنبار و ناوچەی حەمرین 27 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراون.
ساعدی ئازاری ڕابردووش ڕایگەیاندبوو کە 22 ئەندامی داعش بە تایبەت چەندین سەرکردەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە هەڵمەتێکی سەربازیدا لە پارێزگای ئەنبار کوژراون./.