سیناتۆرێکی ئەمریکی: سزاکانی ترەمپ لە دژی ئێران ئەنجامێکی نەبووە

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ


Apr 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیناتۆرێکی دیمۆکراتی ئەمریکا وتی کە ڕێگای گەیشتن بە ڕێکەوتنی درێژخایەن و باشتر و دانوستان لە سەر دۆسیەکانی دیکەی ئێران، تەنیا گەڕانەوەیە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی.

کریس مۆرفی وتی کە باشترە ئەمریکا لە ئێستادا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: من ڕێکەوتنێکی بەهێزتر و درێژخایەنترم دەوێت بەڵام ڕێگای ئەو ڕێکەوتنە لە ئێستادا بە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی تێپەڕ دەبێت، لە ڕێگای ئەو ڕێکەوتنەوە دەتوانین ئیمتیازی دیکە لە ئێران بگرین.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە وتی: گرنگترین بابەت ئەوەیە کە دڵنیا بین ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی ناگات، ئەمەش یەکەمایەتی ئێمەیە، هەروەها دەبێت سیاسەتی ناوچەیی ئێران تووشی گۆڕانکاری ببێت.

مۆرفی وتی: چوار ساڵ سزاکانی دوناڵد ترەمپ ئەنجامێکی نەبوو، ئێران دانوستانی ڕەتکردەوە و چالاکییەکانی لە دۆسیەی ناوەکیدا دەستپێکردەوە./.