عێراق: قەیرانی سوریا بە ڕێکاری سیاسی چارەسەر دەبێت

(0) / / ئاسیا / ئەحمەد سەحاف


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا پاڵپشتی لە چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا دەکات.
ئەحمەد سەحاف وتی کە هەڵوێستی عێراق لە بەرامبەر قەیرانی سوریا ڕوون و ئاشکرایە و جەخت لە سەر چارەسەری سیاسی، نەک سەربازیی ئەم قەیرانە دەکاتەوە.
سەحاف وتی کە عێراق پاڵپشتی لە جێگیربوونی ئاشتی لە سوریا و دانوستانەکانی پەیوەندیدار دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە بەغدا و دیمەشق هەوڵ دەدەن هاوئاهەنگی نێوانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگری لە دزەکردنی تیرۆریستان و ئاڵوگۆڕی زانیاری، زیاتر بکەن./.