حاجی کاروان لە سەر چی نامەی بۆ مەسرور بارزانی ناردووە؟

(0) / / كوردستان / حاجی کاروان


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
بانگخواز و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
حاجی کاروان لە نامەکەیدا بۆ مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە " سوێند بە خوا هیچ کات بە قەدەر ئێستا شاری هەولێر لەشفرۆشی تێدا نەبووە و هەرچی لەشفرۆشی باشوری عێراق و ئێران و وڵاتانی دیکە هەیە هاتوونەتە هەولێر ".
ناوبراو ڕایگەیاندووە " خۆزگە جەنابتان سنورێکتان بۆ ئەم بەرەڵاییە دادەنا و پاکی و جوانی هەولێر و کوردستان لەمە زیاتر پیس و ناشیرین نەبێت بە خەڵکی داواێن پیسەوە ".
حاجی کاروان ڕایگەیاندووە " جەنابی سەرۆکی حکومەت ئێوەش بزانن کە هیچ لەشفرۆشێک و ئەو کەسانەی ئیشیان پێدەکەن بە بێ موڵەتی فەرمی بە پاڵپشتی خەڵکی دەستڕۆیشتوو نەبێت ناتوانن بە کەیفی خۆیان کار بکەن و نیشتەجێ بن، بۆ ڕاستی ئەم قسانە بانگی دەزگا ئەمنییەکان بکە و خۆت سەرپەرشتی بکە و ئەو کات ئەزانیت چ کارەساتێک ڕوو دەدات ".
ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە " دڵنیام هیچ کوردێکی بە ئەمەک و بە ڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبووڵ نییە، دڵنیام کە بەڕێزتان کە خاوەن پێگە و خێزانێکی ڕەسەنن دەتوانن ڕێگری لەم بەرەڵاییە بکەن و کوردستان بپارێزن "./.