بافڵ تاڵەبانی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی خەڵات کرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا وەهاب هەڵەبجەیی پلان و ستراتیژی هەواڵگری و سەربازیی داهاتووی بۆ پاراستنی هەرێم، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوئاهەنگی لە گەڵ عێراقییەکان و هاوپەیمانان خستەڕوو و جەختی لە سەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆن و هەوڵەکانیان کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش سوپاس و پێزانینی خۆیی ئاراستەی هێزەکانی دژە تیرۆر کرد وەک یەکەم هێزی دژە تیرۆر لە کوردستان و هەوڵەکانیان لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و شکستهێنانی چەندین پیلان بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم.
ناوبراو وتی کە ئێوە نموونەی فەرماندەیەکی دڵسۆز و بە ئەمەکی کوردستانن و مێژوویەکی پڕ لە شانازیتان تۆمار کردووە، چالاکییەکانتان لە پێناو پاراستنی سەقامگیری هەرێم و خەڵکە خۆشەویستەکەی بەڵگەیە لە سەر ئەو خەمخۆری و ماندوونەناسییە./.