مووشەکە دەنگبڕەکەی ئێران ئەمریکای هێنایە دەنگ

(0) / / ئەمەریکا / ئێران ئەمریکا


Jun 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی هەڵوێستی ئەمریکای لە بەرامبەر ڕوونوێنی لە مووشەکە دەنگبڕەکەی ئێران ڕاگەیاند.
جۆن کێربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕوونوێنی لە مووشەکی هایپرسۆنیکی ئێران وتی کە واشنتن لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکە بە تایبەت پەرەپێدانی پلانی مووشەکی بالستی، زۆر بە ڕوونی و ڕاشکاوانە بڕیاری داوە.
ناوبراو وتی کە من بە وردی ناچمە سەر ئەم مووشەکە نوێیەی ئێران، بەڵام ئێمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکە و بە تایبەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پلانی مووشەکیی ئەم وڵاتە سزای زۆر ڕوونمان دیاری کردووە.
چەندین کاتژمێر پێش لێدوانەکەی کێربی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تۆڕێک لە کۆمپانیاکانی ئێران، چین و هۆنگ کۆنگ ی بە تۆمەتی پاڵپشتی لە پلانی مووشەکیی ئێران خستووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە./.