هەرێم دەبێتە خاوەنی کارگەی درووستکردنی ئۆتۆمبێل

(0) / / كوردستان / محەممەد شوکری


Jun 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ چەندین کۆمپانیای ئەڵمانی بۆ دامەزراندنی کارگەی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێم وتووێژ کراوە.
محەممەد شوکری ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بۆ هێنانی کارگەی بەستنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو پرۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە و سوودی زۆری بۆ هەرێم دەبێت و دەرفەتی کار زیاد دەکات و پیشەسازیش بەو هۆیەوە بەهێز دەبێت.
شوکری ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بەم پرۆژەیە دەدات و جێی بایەخی دەستەی وەبەرهێنانیشە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وتی کە ئامادەین زەوی بۆ ئەو کارگەیە دابین بکەین و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکرێت، چەندین کۆمپانیای جیهانی لە بواری ئۆتۆمبێل لە هەرێم لقیان هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ کارگەیەکی تایبەتی ئۆتۆمبێل و بەستنی پارچەکانی بوونی نییە./.