پەیامێکی بودجەیی لە مەسرور بارزانییەوە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕایگەیاند کە بە هەستی بەرپرسیاریەتی نیشتمانییەوە مامەڵە لە گەڵ پرۆژە یاسای بودجە بکەن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە " هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیاریەتی نیشتمانییەوە مامەڵە لە گەڵ پرۆژەیاسای بودجە بکەن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن و دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە ".
ناکۆکی لایەنە کوردستانییەکان لە سەر دیاریکردنی بڕگەی دانەوەی لە سەدا 10 ی پاشەکەوتی مووچە و مامەڵەکردنی حکومەتی عێراق لە گەڵ پارێزگاکان بووە./.