بەغدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

(0) / / كوردستان / کوردستان


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ڕەوانەکردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەک شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دراوە لە سەر ڕەوانەکردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی ئایاری 2023 ی فەرمانبەران.
تا ئێستا وادەی گەیشتنی ئەو پارەیە دیار نییە و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمیش وادەی دابەشکردنی مووچەئ مانگی ئایاری فەرمانبەرانی دیاری نەکردووە./.