سەرۆکی هەرێم: پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی عێراق دەکەین

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵەی عێراق دەکەین و پێویستە بە شێوازێکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە هیوادارین یاسای بودجە ببێتە نەخشەڕێگایەکی باش بۆ پێشکەوتنی ئابوری و سەقامگیری سیاسی و بەستێنێکی باش بۆ وەبەرهێنان دابین بکات.
سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند کە جێی داخە لە وتووێژەکانی پەرلەماندا هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمان بە شێوازێکی نادرووست هەڵسووکەوتیان بەرامبەر بە مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لە سەرەکان کرد، ئەوەی ڕوویدا لە گەڵ بنەماکانی ڕێکەوتنی سیاسی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت یەک ناگرێتەوە و ئەو ئاراستە و شێوازە لە کارکردن خزمەت بە پرۆسەی سیاسی و دۆخ و داهاتووی عێراق ناکات./.