ئەمریکا پێدانی نزیکەی 3 ملیار دۆلار لە قەرزەکانی عێراقی بە ئێران پشتڕاست کردەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Jun 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە نزیکەی 3 ملیار دۆلار لە قەرزەکانی عێراق بە ئێران دراوەتەوە.
متیۆ میلەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە لێخۆشبوونێک بۆ پێدانی قەرزەکانی عێراق بە ئێران دەرکراوە.
ناوبراو وتی کە ئێران دەتوانێت لە سەرچاوە داراییەکانی لە عێراق تەنیا لە پێناو کارە مرۆڤدۆستانەکاندا کەڵک وەربگرێت و ئەو بابەتانە ناگرێتەوە کە لە ڕیزی سزاکانی ئەمریکادان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە پێشتریش بڕیاری لەم شێوەیە هەبووە و بڕەکەشی 2 ملیار و 760 ملیۆن دۆلار بووە./.