میری کوێت دیسانەوە کوڕەکەیی کردەوە سەرۆک وەزیران

(0) / / ئاسیا / ئەحمەد سەباح


Jun 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
میری کوێت دیسانەوە کوڕەکەیی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستنیشان کرد و فەرمانی پێکهێنانی کابینەی بۆ دەرکرد.
نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت، ئەحمەد نەواف سەباح کوڕەکەی خۆیی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
ناوبراو کوڕەکەیی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاسپاردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مەشعەل ئەحمەد سەباح جێنشینی کوێت ڕۆژی سێ شەممە 13 ی حوزەیران یەک هەفتە لە پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتە، لە گەڵ سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دانوستانی کردبوو./.