ئەمریکا: سیاسەتمان لە بەرامبەر ئێران وەک خۆی ماوەتەوە

(0) / / ئەمەریکا / کارین جان پیێر


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە ئەمریکا موڵەتی گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی نادات و سیاسەتی سنوردارکردنی چالاکییەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە پەیرەو دەکات.
کارین جان پیێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا سەرقاڵی دانوستانە لە گەڵ ئێران و ڕێگاکانی پەیوەندی هەر دوو وڵات چییە، وتی کە هەبوونی کەناڵی کراوەی پەیوەندی گرنگە.
ناوبراو وتی کە سیاسەتی ئێمە سەبارەت بە ئێران هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ئێمە بەردەوام جەخت لە سەر سیاسەتی سنوردارکردنی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکە دەکەینەوە لە ڕێگای گوشار، هاوئاهەنگی لە گەڵ هاوپەیمانەکان و دابەزینی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.
پیێر وتی کە ئەمریکا بە وردی چاودێری پرۆسەی پتیاندنی یورانیۆم لە ئێران دەکات و دڵنیایی دەدات کە تاران دەستی بە چەکی ناوەکی ناگات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ بە کیمیایی و ناوەکییەوە لە دژی بنەماکانی ئیسلامە و هیچ کات هەوڵی گەیشتن بەو چەکانە نەدراوە./.