سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشور گەیشتە ئێران

(0) / / ئاسیا / کۆریای باشور


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشور بە سەردانێکی سێ ڕۆژە گەیشتە تاران و لە لایەن وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێکردنی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

چانگ سیە کیۆن لەم سەردانەدا لە گەڵ ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان، عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر ئەم سەردانە ڕایگەیاندووە کە تاران چاوەڕوان دەکات سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشور ڕێگاچارەی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانی لەو وڵاتە لە گەڵ خۆی هێنابێت کە ئەم بابەتە لە دوو ساڵی ڕابردوو کاریگەری لە سەر پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات داناوە./.