العربیە: نوێنەرایەتییەکانی سعوودیە لە ئێران پاش جەژنی قوربان دەکرێنەوە

(0) / / ئاسیا / سعوودیە ئێران فەیسەڵ بن فەرحان


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەگەرچی وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی ئێرانی کرد و چاوەڕوان دەکرا لەو سەردانەدا باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران و کۆنسووڵخانەکەی لە مەشهەد بکرێنەوە، بەڵام میدیایەکی سعوودی ڕایگەیاندووە کە ئەو نوێنەرایەتییانە لە پاش جەژنی قوربان دەکرێنەوە.
کەناڵی العربیە لە سەر زاری پەیامنێری نێردراوی خۆی لە سەردانەکەی فەیسەڵ بن فەرحان بۆ تاران ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەی سعوودیە لە پاش جەژنی قوربان لە شارەکانی تاران و مەشهەد دەکرێنەوە.
ئێران باڵیۆزخانەی خۆیی لە ڕیاز و نوێنەرایەتی هەمیشەیی لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە جەدە کردووەتەوە./.