بکوژەکەی خاشقچی دەرکەوتەوە

(0) / / ئاسیا / سعوودیە محەممەد بن سەلمان


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری باڵای پێشووی جێنشینی سعوودیە و تۆمەتباری یەکەمی کوژرانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، بۆ یەکەم جار لە پاش کوژرانی ناوبراو لە شاری جەدە لە شوێنێکی گشتیدا دەرکەوتەوە.
سعوود قەحتانی ڕاوێژکاری باڵای پێشوو محەممەد بن سەلمان، ئەو کەسەیە کە بە کوژرانی دڕندانەی ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سعوودیە تۆمەتبارە. خاشقچی ساڵی 2018 لە کۆنسووڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبووڵی تورکیا تیرۆر کرا و تەرمەکەشی پارچە پارچە کرا و لە ناو برا.
چەندین وێنەی سعوود قەحتانی لە گردبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی لە شاری جەدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتووەتەوە.
ساڵی ڕابردوو سەرچاوە میدیاییەکانی نەیاری سعوودیە ڕایانگەیاند کە قەحتانی بەرپرسی سوپای ئەلیکترۆنی ئەو وڵاتە لە سەرجەم پۆست و ڕاسپاردەکانی لادراوە.
کاتێک محەممەد بن سەلمان ساڵی 2017 وەک جێنشینی سعوودیە دەستنیشان کرا، قەحتانی بووە یەکێک لە بەهێزترین کەسانی نێو دەسەڵاتی پاشایەتی ئەو وڵاتە./.