وەزیری بەرگری سعوودیە سەردانی ئەمریکا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل سعوودیە خالید بن سەلمان ئەمریکا


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری سعوودیە سەردانی ئەمریکا دەکات، سەردانەکەشی بۆ تاوتوێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دەبێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەردانی واشنتن دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت کە وەزیری بەرگری سعوودیە لە گەڵ هەر یەک لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا کۆببێتەوە.