مەسرور بارزانی سەردانی تورکیای کرد

(0) / / كوردستان / کوردستان تورکیا مەسرور بارزانی


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە و بڕیارە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی تورکیای کرد و بڕیارە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنکەرە لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم سەردانەیە.
پێشبینی دەکرێت بە پێی پەیوەندییە هەواڵگری و سەربازییەکانی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تورکیا، پرسی پەکەکەش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لەو وڵاتە بێت./.