سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە یاسای بودجەی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە کە پەسەندکردنی یاسای بودجەی ئەم وڵاتە گۆڕانکارییەکە بۆ دەستپێکردنی پلانەکانی حکومەت کە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک و خزمەتگوزارییە پێویستەکانی وەک تەندرووستی و پەروەردە، دابینکردنی ژێرخانەکان و جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان لە خۆ دەگرێت، ئەو پرۆژانەی کە کاریگەری ئەرێنییان لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەیە.
سەرۆک کۆماری عێراق ستایشی هەوڵەکانی حکومەت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کردووە بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە.
یاسای بودجەی عێراق لە پاش پەسەندکردنی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ جێبەجێکردن دەدرێتە سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی.