ئەردۆغان هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

(0) / / ئاسیا / کوردستان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەغدا تورکیا


Jun 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری تورکیا هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.
وەفا محەممەد کەریم ڕایگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەفتەی داهاتوو بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.
ناوبراو وتی کە تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە سێ پرسی سەرەکیی خستووەتەڕوو بەڵام لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەتکراوەتەوە.
وەفا محەممەد کەریم وتی کە پرسی نەوت لە دەستی حکومەتی هەرێمدا نەماوە و لای حکومەتی عێراق و بە تایبەت کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی ئەم وڵاتەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە.