شایان عەلی دەستگیر کرا

(0) / / كوردستان / کردستان شایان عەلی


Jun 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شایان عەلی چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاواوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لە گەڵ دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە کە شایان عەلی عەسکەری کە چالاکوانێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی وتووێژی لە گەڵ فەرمانبەرانی بازگەی کەرکوک – هەولێر ناسراوە، لە شاری کەرکوک دەستگیر کرا.
ناوبراو بە فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ڕەحیم ئاواوە دەستگیر کراوە و یەکێک لە تۆمەتەکانیشی سووکایەتییە بە هێزە ئەمنییەکان.