داوای دەست لە کار کێشانەوەی بەرپرسانی سەید سادق دەکرێت

(0) / / كوردستان / کردستان


Jul 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمڕۆ یەک شەممە 2 ی تەمموزی 2023 دانیشتووانی 11 گوندی سەر بە سەید سادق بە هۆی کێشەی ڕێگای گوندەکانیانەوە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.
لە ڕاگەێندراوێکی دەستەی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەید سادقدا هاتووە کە 11 گوند داوای چاککردنی ڕێگاکەیان دەکەن و بە مافێکی ڕەوای خۆیانی دەزانن. داواکارین چین و توێژەکانی شارەکە بەشداری تێدا بکەن و هەمووان پێکەوە بە یەکڕیزی داوای مافە سەرەتاییەکان بکەین.
دەستەکە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسان تەنیا بەڵێنی بێ کرداریان بە خەڵک داوە و جێبەجێیان نەکردووە، بەر لەوەی بکەونە بەر نەفرەتی مێژوو و توڕەیی خەڵک، خۆیان دەست لە کار بکێشنەوە.