نتانیاهۆ: لە گەڵ ئەمریکا ناکۆکین

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا بنیامین نتانیاهۆ ئەمریکا


Jun 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی کە پەیوەندییەکانی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا شکست ناهێنێت بەڵام لە هەمان کاتدا ناکۆکیش لە نێوان هەر دوو لادا هەیە.
بنیامین نتانیاهۆ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بۆ بانگهێشتی کۆشکی سپی ناکرێت، وتی کە دەبێت ئەو پرسیارە لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەم پرسە نابێتە ڕێگر لە هاوکاری نزیکی تەل ئەبیب و واشنتن.
نتانیاهۆ وتی کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت بەڵام خاڵی ناکۆکمان هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە ئێران وتی کە ئەمریکا لە گەڵ ئەو وڵاتە بگاتە ڕێکەوتن یان نە، ئیسرائیل مافی پاراستنی خۆیی هەیە.
بنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بە دۆخی ئۆکرایناش وتی کە هەڵوێستی ئێمە لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا جیاوازە، لە بەر ئەوەی کە لە گەڵ ڕووسیا لە سوریا سنوری هاوبەشمان هەیە.