عێراق لە سەر کەمپی هۆل داوایەک لە ئەمریکا دەکات
(0) /
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جارێکی دیکە لە سەر مەترسییەکانی کەمپی هۆلی سوریا بۆ ناوچەکە هۆشدارییدا و داوای لە ئەمریکا کرد تا پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە سەر ئەم مەترسییە بەڕێوە ببرێت.
قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی ئلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، سەبارەت بە دوایین دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و جیهان وتووێژی کرد.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوای هاوکاری ئەمریکای کرد بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە سەر مەترسییەکانی کەمپی هۆلی سوریا پێش کۆتایی ئەمساڵ.
ئەعرەجی هەروەها جەختی لە سەر گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو کەمپە بۆ وڵاتانی خۆیان کردەوە.
پێشتریش محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردبوو ئەرکی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کەمپی هۆل جێبەجێ بکەن.
کەمپی هۆل ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و خێزانی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە خۆ گرتووە و لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 10 کیلۆمەتری سنورەکانی عێراقدایە.
تێبينيێك بنێرە: