سودانی: عێراق کۆتایی بە هاوردەی غاز دەهێنێت

(0) / / ئاسیا / تورکیا محەممەد شیاع سودانی عێراق


Jun 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی هاوردەی غاز بۆ سووتەمەنی وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا کۆتایی دێت.
محەممەد شیاع سودانی لە میانەی خستنەڕووی پلان و پرۆژە جێبەجێکراوەکانی حکومەتەکەی، ڕایگەیاند کە پرۆژەکانی کارەبا جێی گرنگی بووە.
ناوبراو وتی کە عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی کارەبا، پرۆژەی پێکەوەبستنەوەی تۆڕی کارەبای خۆیی بە وڵاتانی تورکیا، ئەردەن و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
سودانی وتی کە هاوکات کەڵک وەرگرتن لە غازی کێڵە نەوتییەکان و ڕێگری لە لەناوچوونی وەک پرۆژەیەکی گرنگ جێبەجێ کراوەو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە بۆ سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا، کۆتایی بە هاوردەی غاز دەهێنین.