سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ سودانی کۆبوونەوە
(0) /
سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانی عێراق لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییە شێعەکان و لە ماڵی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەشداری کرد و پرسی یاسای بودجە و جێبەجێکردنی تاوتوێ کرا.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی حکومەتەکەی سودانی لە خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیان دووپات کردەوە.
ئەوان هەروەها داوایانکرد کە پلانەکانی حکومەت لە بوارە جیاجیاکان و گەشەسەندنی عێراق تەواو بکرێت.
پێشتریش سودانی و هادی عامری کۆبوونەوە.
تێبينيێك بنێرە: