ئێران داوای ڕوونکردنەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / ئاسیا / ئێران ناسر کەنعانی کوردستان


Jun 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئێران لە سەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە لایەن ئەمریکاوە، داوای ڕوونکردنەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە ئەگەری پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە لایەن ئەمریکاوە بە هەرێمی کوردستان، وتی کە سرنج و جەختی تاران لە سەر بەرپرسیاریەتی حکومەتی عێراقە، هاوکات دەبێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە سەر ئەو بابەتە ڕوونکردنەوە بدەن.
ناوبراو وتی کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئاگاداری بەرپرسیاریەتی خۆیان و هەستیاربوونی کارەکانیان پەیوەندیدار بە ئاسایشی سنور و ڕەچاوکردنی سیاسەتی دراوسێبوون بن.
کەنعانی وتی کە واشنتن بەرژەوەندی خۆی لە ناسەقامگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکە و تێکدانی پەیوەندی وڵاتان لە گەڵ دراوسێکان دەبینێت.