شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان بەغدا عێراق


Jun 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بەشە بودجەی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە و لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیدا سەردانی بەغدای کردووە و لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی کۆبوونەتەوە.
یەکێک لەو پرسانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا باس کراوە، داهاتی نانەوتییە کە پێویستە حکومەتی هەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی ڕادەستی بەغدای بکات و شێوازی ڕادەستکردنەوەکەی دیاری بکات کە لە پشکی بوشە بودجە دەبڕدرێت یان شێوازی دیکە، ئەوەش بەدەر لە میکانیزمی تەرخانکردنی لە سەدا 50 ی داهاتی خاڵە سنورییەکان بۆ ئەو پارێزگایانەی کە خاڵە سنورییەکانیان تێدایە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە.