عێراقییەکان باڵیۆزخانەی سویدیان لە بەغدا ڕیسوا کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق بەغدا


Jun 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز، ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان لە شاری بەغدا لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پاش بانگەوازەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی عێراقییەکان لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید دەستیپێکرد و بە توندی ئیدانەی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆزیان کرد.
عێراقییەکان هێمای هاوڕەگەزخوازەکانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید سووتاند.
دەنگۆی هەڵهاتنی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی سوید بڵاو بووەتەوە.
دانیشتوویەکی سوید کە بە ڕەگەز عێراقییە، لە ڕۆژی جەژنی قوربان و لە بەردەم کامێراکاندا قورئانێکی سووتاند. دادگای سوید موڵەتی ئەم کارەی بە پەنابەرەکە دابوو.