عێراق: لە گەڵ حکومەتی سوید بۆ ڕادەستکردنی سەلوان مۆمیکا هاوئاهەنگی دەکەین

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەڵ حکومەتی سوید بۆ ڕادەسکردنەوەی تاوانباری سووتاندنی قورئانی پیرۆز و دەستەبەرکردنی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانە هاوئاهەنگی دەکات.
ئیڤان فایەق جابرۆ ڕایگەیاند کە لە پشتەوەی تاوانەکەی سوید چەندین لایەن بوونیان هەیە کە خێر و ئاشتییان بۆ مرۆڤایەتی ناوێت، سەرجەم ئائین و کتێبە ئاسمانییەکان دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و دەسدرێژی بۆ سەر ئەوان بۆ هیچ کەس و لایەنێک ڕێگاپێدراو نییە.
ئەو وەزیرە عێراقییە داوای لە حکومەتی عێراق کرد ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی وەها تاوانێک بکات.
ئیڤان فایەق ستایشی فەرمانەکەی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی کرد بۆ دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکردنی تاوانبارەکە و داوای ڕادەستکردنەوەی لە حکومەتی سوید.
ناوبراو وتی کە حکومەتی عێراق بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو تاوانبارە لە گەڵ حکومەتی سوید هاوئاهەنگی دەکات.