ڕێواس فایەق ماڵئاوایی لە پەرلەمان کرد

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق کوردستان


Jul 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بە فەرمی ماڵئاوایی کرد.
ڕێواس فایەق ئەمڕۆ یەک شەممە 2 ی تەمموزی 2023 بە فەرمی ماڵئاوایی لە فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان کرد.
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش وتی کە ئەمڕۆ دیوانی پەرلەمان نووسراوی خانەنشینی هەر 111 پەرلەمانتارەکە، بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیشەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی دەکات بە مەبەستی خانەنشینبوونیان.
هەر ئەمڕۆش ڕێواس فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا و ماڵئاوایی کرد.