کەجەکە بە توندی هۆشداری بە پارتی دەدات

(0) / / كوردستان / تورکیا کوردستان


Jul 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
کەجەکە سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان بۆ دوو کوردی تورکیا هۆشداریی داوەتە پارتی و ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین کە پارتی لە بەرامبەر تەندرووستی و ژیانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر بەرپرسیارە و پێویست دەکات بەر لەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە، دەست لە سیاسەتی گوشار و سەپاندنی داواکارییەکانی تورکیا بە سەر ئەو دوو گەنجەدا هەڵبگیرێت.
لە ڕاگەێندراوێکی کەجەکەدا هاتووە: ماوەی 5 ساڵە کە دوو گەنجی کوردی تورکیا بە ناوەکانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر بە تۆمەتی کوشتنی سیخوڕێکی میت لە هەولێر دەستبەسەر کراون، دەسەڵاتێک کە خۆی وەک دەسەڵاتی کوردی پێناسە دەکات، تەنیا لە پێناو جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی داگیرکاری تورکیا سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو دوو گەنجە دەرکردووە.
کەجەکە ڕایگەیاندووە کە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بە سەر ئەو دوو گەنجە کوردەدا دوورە لە هەموو پێوانێکی کوردەواری، نیشتمانی و مرۆڤایەتی.