دەستبەسەرکردنی 6 تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا

(0) / / ئاسیا / نەینەوا عێراق


Jul 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند کە 6 تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا دەستبەسەر کراون.
دەزگای هەواڵگری عێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بەم دەزگایە لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی دیکە درێژە بە هەوڵەکانیان بۆ دەستبەسەرکردنی داواکراوەکان دەدەن و بە پێی زانیاری وردی هەواڵگری لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە بە پێی مادەی 4 ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، 6 تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا دەستبەسەر بکەن.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو کەسانە لە ڕوبەڕوبونەوەی خەڵک و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بەشدارییان هەبووە و بە پێی بەڵگەکان سەر بە گرووپ و تاقمە تیرۆریستییەکان بوون و لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە چالاکییان کردووە.
دەزگای هەواڵگری عێراق داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە بە پێدانی زانیاری لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستاندا هاوکاری بکەن.