ساڵی ڕابردوو 187 حاڵەتی هاوسەرگیری لە نێوان عێراق و کوێتدا هەبووە

(0) / / ئاسیا / کوێت عێراق


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەکانی هاوسەرگیری لە کوێت ساڵی ڕابردوو 61 حاڵەتی هاوسەرگیری پیاوانی عێراقییان لە گەڵ ژنانی کوێتی و 126 حاڵەتی هاوسەرگیری پیاوانی کوێتییان لە گەڵ ژنانی عێراقی تۆمار کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەنتەری ئاماری کوێت، پیاوانی کوێتی لە ساڵی 2022 لە گەڵ 126 ژنی عێراقی، 585 ژنی سعوودی، 20 ژنی بەحرەینی، 4 ژنی قەتەری، 10 ژنی عۆمانی، یەک ژنی ئیماراتی، 23 ژنی یەمەنی، 3 ژنی سۆمالیایی، یەک ژنی سودانی، 63 ژنی ئەردەنی، 53 ژنی میسری، 76 ژنی سوری، 41 ژنی لوبنانی و 4 ژنی فەڵەستینی هاوسەرگیرییان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە نووسینگەکانی کوێتی، ساڵی 2022 هاوسەرگیری 61 ژنی کوێتییان لە گەڵ پیاوانی عێراقی تۆمار کردووە.
بیانییەکان لە کوێت ڕێژەیەکی بەرچاون و لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکاندا سەرقاڵی چالاکین.
ڕێوشوێنەکانی هاوسەرگیری لە کوێت ئاسانە و حکومەت ئاسانکاری بۆ هاوسەرگیری بیانییەکان لەم وڵاتەدا دەکات.