چاوپێکەوتنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق
(0) /
چاوپێکەوتنی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
عەلی باقری لە چاوپێکەوتنی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە و ئاماژەشی بە مێژووی هاوکارییە هاوبەشەکانی تاران و بەغدا دا.
باقری بە ئاماژە بە هێز و توانای هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق و ڕۆڵیان لە ناوچەکە لە پێناو جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری، سوپاسی تێڕوانینی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
لەو چاوپێکەوتنەدا لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش دەستخۆشی لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بۆ هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە و وتی کە ئامێزی کراوەی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچەکە و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە بووەتە هۆکارێکی ئەرێنی بۆ پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە.
تێبينيێك بنێرە: