پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لە ڕێگای باڵیۆزی تورکیاوە ئاراستەی حکومەتی ئەنکەرە کرد و جەختیکردەوە کە بەغدا هیچ دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیی خۆی قبووڵ ناکات.

بەرهەم ساڵح لە میانەی کۆبوونەوەی تایبەت بە تەواوبوونی ماوەی کارکردنی فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە گەڵ ناوبراو، وتی کە بەغدا پاڵپشتی لە ئاراستەی وتووێژ و چارەسەری ناکۆکییەکان دەکات، ڕێز لە سەروەری وڵاتان دەگرێت و دەستێوەردانیش ڕەتدەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە کە بەغدا دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆی بە هەر شێوازێک ڕەتدەکاتەوە./.