قوباد تاڵەبانی و سەرکۆنسووڵی ئێران کۆبوونەوە
(0) /
سەرکۆنسووڵی ئێران لە شاری هەولێر لە گەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان نەسروڵڵا ڕەشنودی و قوباد تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان کرایەوە.
هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە دەروازە سنورییەکان لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەشی بازرگانیدا ڕێکبخرێنەوە.
سەرکۆنسووڵی ئێران و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیان لە سەر هەماهەنگی نێوان هەر دوو حکومەت کردەوە بۆ کارئاسانی بۆ بازرگانان و جەختیان کردەوە کە ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی ئابوری هەر دوو لا دەبێت.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە کۆمپانیا ئێرانییەکانیش ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم پێشەوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی و کۆمپانیاکانی ئەم وڵاتە دەکات کە ڕۆڵی زیاتریان لە هەرێمی کوردستان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش کارئاسانی پێویستیان بۆ دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: