وەزیری تەندرووستی عێراق سەردانی ئێرانی کرد

(0) / / ئاسیا / بەغدا عێراق ئێران


Jul 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری تەندرووستی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە ئێران و بڕیارە لە گەڵ هاوتاکەی کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ساڵح حەسناوی وەزیری تەندرووستی عێراق لە سەر بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەکەی گەیشتە تاران و بڕیارە تا ڕۆژی دووشەممە لە ئێران بمێنێتەوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەردانی شاندەکە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسۆی بەردەم هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە لە بواری تەندرووستیدا.
ناوبراو وتی کە ئەو پرۆتۆکۆلانەی پێشتر لە بەغدا ئامادە کرابوون، لە تاران واژۆیان لە سەر دەکرێت.
بڕیارە شاندە عێراقییەکە بۆ خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمانسازی، لە گەڵ تواناکانی کەرتی تەندرووستی ئێران ئاشنا ببن.