عێراق چوارەم وڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهانی عەرەبە

(0) / / ئاسیا / عێراق هیندستان چین ئەمریکا


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
عێراق لە پلەی چوارەمین وڵاتی عەرەبی و سی و پێنجەمین وڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهانە.
پێگەی World population ڕایگەیاندووە کە عێراق بە حەشیمەتی 45 ملیۆن و 527 هەزار و 669 کەسییەوە بووەتە سی و پێنجەمین وڵاتی جیهان لەمساڵ.
بە پێی ئامارەکانی ئەو پێگەیە، عێراق پلەی چوارەمی وڵاتانی پڕ حەشیمەتی جیهانی عەرەبیی هەیە.
ئامارەکە ڕوونیکردووەتەوە کە گەشەی ڕێژەی دانیشتووانی عێراق لە سەدا 2.27 بووە.
میسر بە 112 ملیۆن و 700 هەزار، سودان بە 48 ملیۆن و 100 هەزار و جەزایر بە 45 ملیۆن و 600 هەزار کەسەوە لە پلەکانی یەکەم تا سێهەمی پڕ حەشیمەتترین وڵاتانی جیهانی عەرەبییەوە ناویان هاتووە.
سعوودیەش بە 36 ملیۆن و 959 هەزار و 281 کەس لە پلەی 40 ی جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.
بە پێی ئامارەکە، هیندستان، چین و ئەمریکا پلەکانی یەکەم تا سێهەمی پڕ حەشیمەتترین وڵاتانی جیهانیان هەیە.