عێراق بە هۆی کێشەی کارەباوە پەنا بۆ ئێران دەبات

(0) / / ئاسیا / عێراق ئێران زیاد عەلی فازڵ


Jul 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پارەی گازی هاوردەکراوەی ئێرانی داوەتە بانکی بازرگانی و وتی کە لە ڕۆژانی داهاتوو لە سەر دابینکردنی گازی پێویست، لە گەڵ وەزارەتی وزەی ئێران دەکرێت.
زیاد عەلی فازڵ وتی کە کەمبوونی وزەی کارەبا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی بە ڕێژەی گازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە هەیە.
ناوبراو وتی کە عێراق هەزار مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات کە ئەویش بە هۆی پێنەدانی پارەی گازی ئەم وڵاتەوە ڕاگیراوە.
وەزیری کارەبای عێراق وتی کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی گازی ئێران بۆ دۆخی ڕابردوو، وەبەرهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
زیاد عەلی فازڵ وتی کە هیوادارین بەرپرسانی ئێران لە دۆخی هاوینی عێراق تێبگەن و ڕێژەی گازی هەناردەکراو ئاسایی بکەنەوە.