هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت
(0) /
ڕاوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاروباری ڕاگەیاندن باسی لەوە کردووە کە خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
تارق جەوهەر ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەزامەندیی لە سەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پیشان نەداوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش لە سەر دیاریکردنی ئەو وادەیە نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ئەو ڕاوێژکارەی پەرلەمانی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت هەڵبژاردنەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 بەڕێوە بچێت.
تێبينيێك بنێرە: