نازم دەباغ: جێبەجێکردنی داواکەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان قورسە
(0) /
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند کە ئێران داوای دەرکردە پارتە کوردییەکانی نەیاری خۆیی لە هەرێمی کوردستان کردووە، وەک چۆن پێشتر موجاهدینی خەڵقی لە عێراق دەرکرد.
نازم دەباغ ڕایگەیاند کە ئێران دەیەوێت هاوشێوەی موجاهدین پارتە کوردییەکانی نەیاری لە هەرێم دەربکات بەڵام حکومەتی هەرێم لە گەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانی ئەوانە و جێبەجێکردنی ئەم داوایە بۆ هەرێمی کوردستان قورسە.
نوێنەری حکومەتی هەرێم بە ئاماژە بە هەماهەنگی ئێران و عێراق وتی کە ئەگەر چالاکی پارتە کوردییەکان لە هەرێم سنوردار نەکرێت بە هەمان شێوەی موجاهدین مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: