خالید مەشعەل وەک سەرکردەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین هەڵبژێردرا

(0) / / ئاسیا / بزوتنەوەی حەماس


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وەک سەرکردەی ئەم بزوتنەوەیە لە دەرەوەی فەڵەستین هەڵبژێردرا.

بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی تایبەتی ئەم بزوتنەوەیە لە ناوچەی دەرەوەی فەڵەستین، ڕۆژی دووشەممە خالید مەشعەل ی وەک سەرکردەی حەماس لە دەرەوەی ئەم وڵاتە هەڵبژاردووە.

لە ڕاگەێندراوێکی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە مەشعەل لە پاش ماهر سەلاح بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو پۆستەدا دەبێت.

مەشعەل لە ساڵی 1996 تا 2017 سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بووە و لە پاش ناوبراو، ئیسماعیل هەنیە لەم پۆستەدا دەستبەکار بووە./.