ترەمپ: بایدن ئەمریکا بەرەو شەڕی سێهەمی جیهانی دەبات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا دوناڵد ترەمپ


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری جێگیرکردنی سێ هەزار سەربازی یەدەکی ئەم وڵاتە لە ئەورووپا، ڕایگەیاند کە جۆبایدن ئەمریکا پەلکێشی شەڕی سێهەمی جیهانی دەکات.
دوناڵد ترەمپ وتی کە بڕیارەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی سێ هەزار سەربازی یەدەک لە ئەورووپا ئەوە دەسەلمێنێت کە بە هۆی شەڕی ئۆکرایناوە سوپای ئەمریکا ڕوبەڕوی کارەسات دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە بایدن تەنانەت ناتوانێت بە بێ کەوتن بە قادرمەکانی فڕۆکەدا سەرکەوێت، ئێستا ئەمریکا بەرەو شەڕی سێهەمی جیهانی دەبات و ئەمەش دوایین شتە کە ئەم حکومەتە شکستخواردووە جێبەجێی دەکات.