ئاسایشی سنورەکانی ئێران و عێراق تاوتوێ کرا

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراق محەممەد کازم ئالی سادق


Jul 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاسایشی سنورە هاوبەشەکانیان تاوتوێ کرد.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا پرسی ئاسایشی سنورەکان و ڕێوشوێنەکانی هەر دوو وڵات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری تاوتوێ کرا.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە بە شێوازێک کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەر دوو وڵات و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بێت.